لەسەر پێكهێنانی حكومەت گرژی لەنێوان سەركردەكانی تاڵیبان دروستبوو

لەسەر پێكهێنانی حكومەت گرژنی لەنێوان سەركردەكانی تاڵیبان دروستبووە و دوو سەركردەی دیاری بزوتنەوەكەش گفتوگۆیەكی توند لەنێوانیان دروستبووە، بەشێكیش لە كەسە نزیكەكانیان بووە بە شەڕیان.

كەناڵی “بی بی سی” ی بەریتانی لەزاری بەرپرسێكەوە بڵاویكردەوە، “كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە كۆشكی سەرۆكایەتی گرژی لەنێوان مەلا عەبدولغەنی بەرادەر بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان و خەلیل ڕەحمان حەقانی وەزیری كاروباری كۆچبەران دروستبووە و گفتوگۆی توند لەنێوانیان ڕوویداوە، دواتر لە نزیك كۆشكی سەرۆكایەتی شەڕ لەنێوان كەسە نزیكەكانی هەردوو سەركردەكە ڕوویداوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەكەی بی بی سی، مەلا عەبدولغەنی بەرادەر، كە جێگری سەرۆك وەزیرانی ئەفغانستانە، لە پێكهاتەی حكومەتی كاتی ڕازی نەبووە و هۆكاری دروستبوونی گرژیەكەش ئەو بابەتەبووە.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، كه‌ ناكۆكییه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، كه‌ بوونه‌ته‌ دوو به‌ره‌ و هه‌ریه‌كێكیان پێیانوایه‌ هۆكاری سه‌ركه‌وتنی تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان، ئه‌وانن.

گرژییەكە لەكاتێكدایە، نزیكەی مانگێك بەسەر كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی ئەفغانستان تێپەڕیوە و نزیكەی دوو هەفتەش دەبێت تاڵیبان كابینەی نوێی ئەفغانستانی ڕاگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

دادگاییكردنی بەرواری و بەرۆشكی بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

دووبارە دادگاییكردنی بەرواریی و بەرۆشكی دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنیی ڕوسیاوە ناتۆ پەرە بە پاڵپشتییەکانی بۆ ئۆکرانیا دەدات

ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەیان ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئۆکرانیا واژووکردووە بۆ پەرەپێدانی پاڵپشتییەکانی بۆ ئەو وڵاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان لەسەر گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەكان كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەبارەی گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێویستییەكانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان كۆدەبێتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share