کونسوڵی چین لە هەرێم لێکۆڵینەوە لەو بەرهەمانەی وڵاتەکەی دەکات کە کوالێتییان نزمە

کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو جۆرە شامپۆ چینییەوە دوا کە لەماوەی رابردوودا، بووە هۆی گرفتی تەندروستی بۆ چەند هاوڵاتییەک لە شاری سلێمانی.

لیۆ جین یۆنگ، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتەکە دەکەن و رێکار بەرامبەر هەموو ئەو کۆمپانیا و کاڵایانەی کوالیتییان نزمە دەگرنەبەر.

ئەم قسانەی کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێم دوای سەردانێکی بوو بۆ پارێزگای سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری ئەو شارەدا و دواتر گفتوگۆ لەسەر هاوتایی نێوان هەردوو شاری سلێمانی و شاری ئیووی چین و پتەوکردنی پەیوەندییە کولتوریی و ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوانیان کرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر، کونسوڵخانەی چین نیگەرانی خۆی لەبارەی رووداوەکەوە‌ راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، ئامادەن هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بەمەبەستی زانینی سەرچاوە و کەناڵی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمە و زانیاری سەبارەت بە ئەنجامی پشکنینی کوالیتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی: کانییە سروشتییەکان ئەگەر بەناوی خەڵکیشەوە بن لەسەر وەزارەتی دارایی تۆماردەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی ڕایگەیاند، بەگوێرەی ماددەی 7ـی بڕگەی 2 لە یاسای ژمارە 90ـی ساڵی 1975ـی هەموارکراو،…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ زیادكردنی مووچە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان و پێدانی دەرماڵە بە فەرمانبەران،…
زیاتر ببینە

لیژنەی پێشوازیی بازگەی تاسڵوجە: ژمارەیەكی زۆری گەشتیار روویان لە سلێمانی كردووە و لە زیادبووندایە

بەرپرسی لیژنەی پێشوازیی گەشتیاران لە بازگەی تاسڵوجە، رایدەگەیەنێت، “لە ماوەی چەند جەژنی رابردوودا ئەوە یەکەمجارە بەو رێژە زۆرە…
Total
0
Share