حكومەتی هەرێم: تا كۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی بەغداد دەدەینەوە

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت لە دوا سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد وەزارەتی نەوتی عێراق پرۆپۆزەڵێكیان ناردووە و لە ئێستادا دیراسە دەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەدەینەوە”.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند، ” لە دوا سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد وەزارەتی نەوتی عێراق پرۆپۆزەڵێكی لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە بۆ هەرێم ناردووە و لە ئێستادا دیراسەی دەكەین و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی عێراق دەدەینەوە ”.

لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیەوە، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وتی، “هەڵویستی هەر چوار سەرۆكایەتییەكە لەبارەی بڕیارەكەوە ڕوونە و پێشتر ڕاگەیەندراوە و لەچوارچێوەی دەستووردا گفتوگۆكانمان بەردەوامدەبێـت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: بانـ.ـدێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکرد کە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژوویی و کەلوپەلی شوێنەواربوون

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی بانـ.ـدێکی سـ.ـاختەکردنی شوێنەوار ڕادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی…
Total
0
Share