لیستی مووچەی مانگی 8 ئامادەدەكرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لیستی مووچەی مانگی 8 ئامادەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچە چاوەڕوانی گەیشتنی 700 ملیار دینارەكەی بەغداد دەكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتییەكان لیستی مووچەیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینە كردووە و دەستكراوە بە وردبینی و سەرجەم ئامادەكارییەكان دەستپێكراوە و هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەی مانگی 8دا نەماوە.

دوێنێ چوارشەممە، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 نووسراو بۆ حكومەتی عێراق دەكرێت كە 700 ملیار دینارەكە رەوانە بكات.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: زانیاریی پێشوەختەمان لەسەر هێرشەكەی ئیسرائیل نەبووە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە شانازییەوە ناوی سەركردە دێرین و دیارەكانی یەكێتی دەهێنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دووکەس لە ئاوی خاپوردا خنکان

خێزانێکی پێنج کەسی لەگوندی کۆسەی سەربە پارێزگای دهۆک کەوتنە ناو ئاوی خاپور بەهۆیەوە دووئەندامی خێزانەكە خنکان. بێوار عەبدولعەزیز،…
Total
0
Share