قەریلان: شاندەکەی ئەردۆغان شەڕی براکوژی لە ئێمە دەویست

فەرماندەی گشتی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، بە نوێنەرایەتی سەرۆک کۆماری تورکیا شاندێک لەگەڵ ئەوان قسەیکردووە و وتویانە، لە باکوری کوردستان ئاگربەست ڕابگەیەنن لە شوێنەکانی دیکە هەرچی دەکەن بیکەن، ئەوەش واتای هەڵگیرسانی شەڕی براکوژییە.

موراد قەریلان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ستێرک تیڤی ڕایگەیاند، ” ئێمە داواکەی شاندەکەی ئەردۆغانمان ڕەتکردەوە، چونکە ئەمە پیلانێک بوو و دەیانویست ئێمە شەڕ لە دژی ئەوان نەکەین و شەری کوردان بکەین، ئەمە مێژووی تورکیایە و باش دەیناسین”.

سەبارەت بە شەهیدکردنی چەند پێشمەرگەیەک، موراد قەریلان ئاماژەی بەوەکردووە، لەو ڕووداوەدا گەریلا هیچ جۆرە چەکێکی قورس و موشەکی بەکار نەهێناوە و لەوکاتەدا پێنج بۆ شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئەو هەرێمەدا سووڕاونەتەوە و ئەمە پیلانێک بووە و ئەو پێشمەرگانەی بوونە قوربانی ، شەهیدن و سەرەوخۆشی لە خانەوادەیان کرد و داوای کرد کە بۆ ئاشکرا بوونی ئەو ڕووداوە شاندێكی پسپۆڕ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکات.

لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا قەرەیلان ڕایگەیاندووە “بەسەر گەریلاوە بەردەوام 30 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەگەڕێن، ئایا لە کاتێکی وەهادا لۆژیکی و عاقڵانەیە کە گەریلا هێرش بکاتە سەر پێشمەرگە و بەریەکی دیکەی شەڕ بکاتەوە؟ ئەمە پیلانی دوژمنە و تەنها خزمەت بە دوژمنان دەکات و لەم کاتەدا شەڕی کوردان هەڵەیەکی گەورەیە و ئێمە قەت بیر لە کوردکوژی ناکەینەوە”.

قەرەیلان پرسیاری لە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و دەڵیت، ” پێنج کیلۆمەتر دوورتر لەو شوێنەی پەدەکە لە مەتینا هێزی بۆ ڕەوانە کردووە شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلا و سوپای تورکدا هەیە، ئایا لە پشتەوە، ڕەوانەکردنی زیاتر لە سەدان زرێپۆش و بە هەزاران چەکدار بۆ ئەو شوێنەی کە 25 ساڵە گەریلای لێێە و ڕاشکاوانە پشتیوانی کردن لە سوپای داگیرکری تورک چ کوردایەتییەکە؟”.

بابەتی پێشتر

کونسوڵگەری ئێران: هەینی داهاتوو ئێرانییەکان دەتوانن لە پارێزگای سلێمانی دەنگبدەن

بابەتی دواتر

خاوەن خانوویەک لە سلێمانی لەلایەن چەند کرێکارێکەوە بە چەکوش کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share