دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی هەرێم دواخرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستپێکردن بە خوێندنی باڵای دیپلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرای بۆ 25 ی ئەم مانگە دواخست.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتىی پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا و بۆ تەواوکردنى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن و وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن لە وەزارەتەکان و ھەروەھا بەھۆی دەرچوونی رێنمایی نوێی ژمارە 11 ی ساڵی 2023 تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، تاوەکو ئەوانەی سوودمەند دەبن لە رێنماییەکە، بتوانن رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن ئەنجام بدەن، دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا دیپلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى کلینیکى پزیشکى و ماستەر و دکتۆرا لە گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دواخرا”.

ئاشکراشیکرد، “رۆژی چوارشەممە 25 ی تشرینی یەکەم یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. كۆمپانیایەك كە دەرمانی ساختە و ناتەندروستی ساغكردووەتەوە داخرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share