دانە غاز بەرهەمهێنانی بەشێوەیەکی کاتی لە کۆرمۆر راگرت

کۆمپانیای دانە غاز لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، بەرهەمهێنای غاز بەشێوەیەکی کاتی لە گێڵگەی کۆرمۆر رادەگرێت و چەند گۆڕانکارییەکی جۆری ئەنجام دەدات لە پێناو پاراستنی سەلامەتی کارمەندەکانی.

کۆمپانیای دانە غاز لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێوارەی رۆژی 26ی ئەم مانگە، چوار کارمەندی کۆمپانیاکەیان گیانیان لەدەستدا و هەشت کارمەندی دیکەشیان برینداربوون.

کۆمپانیاکە دەڵێت، “پابەندن بە پاراستنی کارمەندەکانیان و لەپێناو ئەوەشدا هەموو کارێک دەکەن و دەشڵێت راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لەپێناو دڵنیابوونەوەیە لە پاراستنی گیانی ئەوان و هەر کات کارەکان سەلامەت بوونەوە، دەست بە بەرهەمهێنان دەکرێتەوە.”

باس لەوەشکراوە، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە گفتوگۆداکان بەمەبەستی دۆزینەوەی بکەرانی ئەو کارە و بە سزا گەیاندنیان و توندوتۆڵكردنەوەی رێوشوێنە ئەمنییەکان و دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر.

 

بابەتی پێشتر

بۆرییەکی غاز شکا و بەهۆیەوە گوندێک چۆڵکرا

بابەتی دواتر

فەرمانگەیەکی حکومی مامەڵەکردنی بە پارەی کاش راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share