جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبووەوە

ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بەرزبووەوە و سەرجەم جۆرەكانی بەنزین 50 دینار گرانكران.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری سلێمانی گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1000 دینار، بەنزینی موحەسەن بە 1200 دینار و یەك لیتر بەنزینی سۆپەر بە 1350دینار.

راشیگەیاند، تائێستا هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشكرانەكراوە و هەرچەندە پێشتر بڕیاربوو بەغداد بەنزینی 450 دیناری بنێرێت، بەڵام تائێستا ئەو بەڵێنەی حكومەتی عێراق جێبەجێنەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامانج لە هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان لێدانە لە ژێرخانی ئابووریی هەرێم

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، ئامانج لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان لێدانە لە ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و…
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک بۆ دروستکردنی کارتی نیشتمانیی منداڵی‌ تازه‌ له‌دایكبوو

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی، چەند رێنماییەکی دروستکردنی کارتی نیشتمانی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە…
Total
0
Share