مێسی ناتوانێت بچێتە هیچ یانەیەکەوە

بە پێی شیکردنەوەکان بۆ دۆخی مێسی، دەردەکەوێت یاریزانە ئەرجەنتینییەکە ناتوانێت لە ئینتەرمەیامی بڕوات، ئەویش لەبەر دوو هۆکار
 
سەرەتا بەڵێ مێسی دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکەوە بکات لە گواستنەوەى زستانەدا
 
بەڵام دوو کێشە لێرەدا هەیە
 
یەکەم: دەبێت گواستنەوەى مێسی بۆ یانەکان بکەوێتە مانگی یەکی ساڵی داهاتووەوە
 
واتە مێسی ناتوانێت هەفتەى داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەکەوە بکات و یارییان بۆ بکات دەبێت چاوەڕێ بکات تا کاتی کردنەوەى دەرگاى یاریزانەکان
 
دووەم: ئەگەر مێسی پەیوەندی بە هەر یانەیەکەوە بکات لانی کەم دەبێت شەش مانگ لە ڕیزەکانیدا یاریی بکات، واتە ئەگەر مانگی یەک پەیوەندی بە یانەى بەرشلۆنەوە بکات دەبێت 6 مانگ لەوێ یاریی بکات، کە ئەوەش چەندین یاریی یانەى ئینتەرمەیامی لە کیس دەچێت و ئیدارەى ئینتەر مەیامیش بەوە ڕازی نابێت.
 
بۆیە مێسی ناچێتە هیچ یانەیەکەوە لە کاتی گواستنەوەى یاریزاناندا
 
بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا ؟

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا.…
Total
0
Share