چاڤی بەهرەدارێکی دووڕەگ بە مێسی دەچوێنێت

یامین لامال، یاریزانێکی لاوی بەهرەداری یانەی بەرشلۆنەیە و چاڤی هێرناندێز بە هاوشێوەی مێسی وەسفیدەکات.

دوای بردنەوە لە ڕیاڵ بیتیس، ڕۆژنامەنووسان لەبارەی یامین لامالەوە پرسیاریان لە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە کرد، ئەویش لەوەڵامدا وتی، “یاریزانێکی هاوشێوەی مێسی-یە، بەهرەی سرووشتی هەیە لە سێیەکی یاریگای یانە ڕکابەرەکاندا، وا دەرناکەوێت تەمەنی 15 ساڵ بێت، چونکە زۆر تێروتەسەل و پێگەیشتووە، بەباشی ڕاهێنان دەکات و ئامادەیە بۆ بۆ یاریکردن، دەکرێت ببێتە سەرتیپی نەوەی نوێی بارسا.”

یامین لامال لە دایکێکی غینی و باوکێکی مەغریبییە و لە ئیسپانیا لەدایکبووە، ناوی ڕاستەقینەی ئەمین جەمال نەسراوی ئیبانا-یە، تەمەنی 15 ساڵە و توانای یاریکردنی بۆ پێکهاتەکانی لاوانی ئیسپانیا، غینیا، مەغریب هەیە، بەپێی چەپ لە پێگەی هێرشبردن یاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەستێرەیەکی سەردەمی زێڕینی بەرشەلۆنە بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت

ماڵپەرە وەرزشییەکان بڵاویانکردەوە، ئەندرێس ئینێستا، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسای ئیسپانی و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڕیاری وازهێنانی یەکجاری…
Total
0
Share