زێدان دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا ؟

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە لەم وەرزەدا ئەندریا پێرلۆ ئاستی بەپێی پێویست نەبووە  و بەدەر لە ئەنجامە تۆمارکراوەکان، لەکۆتایی وەرزدا بۆندەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە و لە جێگەی ڕاهێنەرێکی ئەزمووندار دەستبەکاردەکات.

سەرەڕای ئەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری وەک بەهێزترین بژاردە ئاماژەی بۆدەکرێت، ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت جەختدەکاتەوە، زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی یوڤانتۆس.

زێدان لە ساڵانی 1996 بۆ 2001 یاری بۆ یانەی یوڤانتۆس کردووە، 214 یاری ئەنجامداوە و 31 گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها دووجار بە فاینەڵی چامپیپنزلیگ گەیشتووە.

زێدان لەگەڵ یانەی شاهانە بڕی 10.5 ملیۆن یورۆ موچەی ساڵانە بەدەستدەهێنێت، بەڵام لە ئەگەری پەیوەندیکردنی بە ڕیزەکانی بیانکۆنێری موچەکەی بۆ 6.5 ملیۆن کەمدەبێتەوە.

توتۆ سپۆرت نوسیویەتی، دوای شکستی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر چێڵسی، گۆڕانکاری بەسەر بۆچوونەکانی “زیزۆ”دا هاتووە، بیر لەوەدەکاتەوە لە ڕیاڵەوە هەنگاو بەرەو یانەیەکی دیکە بنێت.

بابەتی پێشتر

ئینتەر دەستبەرداری یاریزانێکی گەورە دەبێت و کۆنتی لەسەر ئاگرە

بابەتی دواتر

وەزیری پەروەردە وادەی كۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share