خێزانی مباپێ بۆ هیلال: ئێمە پەسەندمان کرد

خێزان و کەسانی نزیکی کیلیان مباپێ، ئەو گرێبەستەیان پەسەندکردووە کە لەلایەن یانەی هیلالی سعوودیەوە پێشکەش بە یاریزانەکە کراوە.

پۆرتاڵی “فووتبۆڵ ئیسپانیا” و ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی ئاشکرایانکردووە، خێزانی مباپێ بەو گرێبەستە قایلبوون کە لەلایەن یانەی هیلالی سعوودیەوە پێشکەشی یاریزانەکە کراوە.

کەسانی نزیکی “ئاسکەکەی فەرەنسا” پێیانوایە یاریکردن بۆ وەرزێک لە کەنداوی عەرەبی زیان بە ناو و ناوبانگیان ناگەیەنێت، بەڵکو لەو ماوەیەدا بە ئاسانی 700 ملیۆن یورۆ داهات کۆدەکەنەوە و پاشان پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکەن، کە ئامادەیە وەرزێک لەسەر یاریزانەکە بوەستێت.

لەبەرامبەردا، کیلیان مباپێ بۆچوونێکی جیاوازی هەبووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە جگە لە ڕیاڵ مەدرید ئامادە نییە یاری بۆ هیچ یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

ئیتاڵیا لە بەرژەوەندیی میلان و ڕۆما بڕیارێکی دەرکرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نامانەوێت ژیانی خەڵكەكەمان تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share