کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن.

بۆتان شێرکۆ جاف یاریدەدەری هونەری لە لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستا، “بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان سەرجەم لەدایکبووانی ساڵی 2005 مافی بەشداریکردنیان هەیە و کارتی بایۆمەتریان بۆ دەرهێنراوە، چونکە ئەمساڵ 18 ساڵیان تەواوکردووە، بەڵام لەدایکبووانی ساڵی 2006 مافی دەنگدانیان نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە دەکەوێتە ساڵی داهاتووەوە، لەدایکبووانی 1-1-2006 تا لەدایکبووانی 25-2-2006 مافی دەنگدانیان هەیە، چونکە تا کاتی دەنگدانەکە تەنها ئەمانە 18 ساڵ تەواودەکەن”.

ئاشکراشیکرد، “دەتوانن ئەو کەسانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە تا 19 ی ئەم مانگە سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن و کارتی بایۆمەتری دەنگدان دەربهێنن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی: سێ رۆژە میدیا رەسمی و ناڕەسمییەکانی پارتی پەلاماری سلێمانی دەدەن

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، سێ رۆژە میدیا رەسمی و ناڕەسمییەكانی پارتی بە…
Total
0
Share