بە سەرپەرشتیی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم تراكتۆر و ئامێری كشتوكاڵیی جۆراوجۆر بە قیستی درێژخایەن بە جوتیاران دەدرێت.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە هەولێر وردەكاریی پرۆژەكەی خستەڕوو كە بریتییە لە دابینكردنی تراكتۆر و ئامێرە كشتوكاڵییەكان بە جوتیاران و خاوەن پڕۆژە كشتوكاڵییەكان.
روونیشیكردەوە، پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتیانەوە سەرپەرشتی دەكرێت بە هاوكاری کۆمپانیای هارون گروپ و بانكی جیهان كە پێشتر رێككەوتنیان لەگەڵدا كراوە.
هەر ئەمڕۆ دوو تراكتۆر بە دوو جوتیاری شارەكە درا.