مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانكاری تیادەكرێت

جۆرێكی مۆڵەتە نوێیەكە

مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانكاری تیا ئەنجامدەدرێت و وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایدەكات، مۆڵەتی لێخوڕینی (تەكسی) لە مۆڵەتی لێخوڕینی گشتی جیادەكرێتەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لەگەڵ دەرچوونی بڕیاری ڕێکخستنەوەی کاری تاکسی و لێدانی لۆگۆ لە تاکسییەکان، بڕیاردرا کە شۆفێری تاکسی وەکو پیشەیەکی تایبەت بناسێنرێت، بۆیە فەرمانبەر و کەسانی سلکی سەربازی و هێزی ناوخۆی لێبێبەشکران.

دەشڵێت، “بەپێی بڕیارەکە هەر کەسێک ببێت بە شۆفێری تاکسی لەپاش تەواوکردنی ڕێکارەکانی لۆگۆلێدان دەبێت مۆڵەتە گشتیەكەشی بگۆرێت بۆ مۆڵەتی گشتی تایبەت بە تاکسی”.

فازڵ حاجی ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەو ڕێکارە پرسیارێکی زۆر و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای شۆفێرانی تاکسی دروستکردووە، چونکە ئەوان واتێدەگەن کە مۆڵەتەکەیان گۆڕی بۆ مۆڵەتی تایبەت بەتاکسی لێخورین، ئیتر ناتوانن بارهەڵگری گەورەی پێ لێبخورن.

ئاشكراشیكرد، هەر کەسێک مۆڵەتی گشتیی تاکسی هەبێت، بەو مۆڵەتە دەتوانێت هەموو جۆرە تاکسیەک و بارهەڵگریش لێبخورێت، هەروەها ئوتومبێلی تایبەتیش لێبخورێت.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام کەسێک کە مۆڵەتەکەی تەنها گشتی بێت، بەو مۆڵەتە بۆی نیە تاکسی سالۆن لێبخورێت، بەڵام بۆی هەیە ئوتومبێلی بارهەڵگر و پاس و تایبەت لێبخورێت، واتا مۆڵەتی لێخورینی گشتیی (تاکسی) باشتر و گشتگیرترە لە مۆڵەتی گشتی.

بابەتی پێشتر

عێراق.. ڕێگری لە بەقاچاخبردنی دەیان جۆر باڵندەی دەگمەن كرا

بابەتی دواتر

یولیان ناگیڵسمان.. ڕاهێنەرێکی گەنج، پیاوی تەکنەلۆجیا و خەونی مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و ئەنجامی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد تاوتوێ دەکرێت. بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا…
Total
0
Share