بۆ یەكەمجار بن سەلمان و رەئیسی پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

سەرۆكی ئێران و شازادەی جێنشینی سعودییە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پێكەوە دۆخی جەنگیان لە ناوچەكەدا تاوتوێكرد.

میدیاكان بڵاویانكردەوە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی ئەو جەنگەی لە غەززە و دەوروبەری لە ئارادایە.

ئاژانسی هەواڵی سعودی بڵاویكردەوە، شازادەی جێنشین جەختیكردووەتەوە وڵاتەكەی سەرجەم هەوڵەكانی دەخاتەگەڕ بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ سەرجەم لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكان بۆ وەستاندنی بارگرژییەكانی ئێستا.

هەڵوێستی شانشینی عەرەبیشی دووپاتكردەوە لە رەتكردنەوەی بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و رشتنی خوێنی كەسانی بێتاوان و، پێویستیی رەچاوكردنی بنەما مرۆییە نێودەوڵەتییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وزەی ئەتۆمیی ئێران: بەڵێن دەدەین کارێک نەکەین لەگەڵ بڕیارە نێودەوڵەتییەکان یەکنەگرێتەوە

محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەڵێندەدات کارێک نەکەن کە لەگەڵ بڕیارە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی…
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە…
Total
0
Share