لە عەلوەی سلێمانی یەك تۆن و 122 كیلۆگرام خورما دەستیبەسەرداگیرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لیژنە هاوبەشەكانیان لە عەلوەی سلێمانی دەستیانگرتووە بەسەر یەك تۆن و 122 كیلۆگرام خورمادا كە نەشیاوبووە بۆ خواردن.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر زانیاریی ئاسایشی ئابوری و بە گومانی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەعەلوە دەستی بەسەر یەك تۆن و (١٢٢) كیلۆگرام خورمای هاوردەكراودا گرتووە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، نمونەی خورما دەست بەسەرداگیراوەكە رەوانەی تاقیگەی عەلوەی سلێمانی كراوە و وەڵامەكەی بە(شیاوی خواردن نییە) دراوەتەوە، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی خورما هاوردەكراوەكە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێككاری یاسایی دەكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: پاڵپشتیی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ئازاد له‌ هه‌رێم ده‌كه‌ین

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پاڵپشتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد لە هەرێمی کوردستان دەکەن. ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی…
Total
0
Share