قەڵەوی مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر تەندروستی و ژیانی نزیكەی 167 ملیۆن كەس لە جیهاندا، لەنێوان زیاتر لە ملیارێك كەس كە بەدەستییەوە دەناڵێنن.
بەپێی ئامارێك زیاتر لە ملیارێك كەس لە سەرتاسەری جیهاندا گیرۆدەی قەڵەوین، لەو ژمارەیە 650 ملیۆنیان پێگەیشتوو، 370 ملیۆنیان تازەلاو و 39 ملیۆنیان منداڵن.
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، نزیكەی 167 ملیۆن كەس -لە پێگەیشتووان و منداڵان- تەندروستییان پاشەكشە دەكات بەهۆی زیادبوونی كێش یان قەڵەوی تا ساڵی 2025.
وەك ئەوەی پێگەی (India.com) بڵاویكردووەتەوە، 10 رێگای كاریگەر هەن كە دەشێت ببنەهۆی ئەنجامی ئەرێنی و خێرا بۆ دابەزاندنی كێش و رزگاربوون لە كیلۆگرامە زیادەكانی جەستە لە ماوەی تەنها مانگێكدا، ئەوانیش:
1. كەمكردنەوەی تەواوی شەكرەكان
كەمكردنەوەی تەواوی شەكر بە سەرجەم جۆرەكانیەوە، تەنانەت ئەوانەش كە بە تەندروست ناودەبرێن، هاریكار دەبێت لە بەدەستهێنانی ئەنجامی خێرا.
2. دوركەوتنەوە لە ئاردی پرۆسێسكراو
كەمكردنەوەی خواردنی ئەو خۆراكانەی ئاردی دەستكاریكراویان تیایە، دەبێتەهۆی باشكردنی تەندروستی و كەمكردنەوەی كالۆری.
3. میوەی وشككراوە
خواردنی میوەی وشككراوە لەسەر گەدەی خاڵی بەشێوەی هاوسەنگ.
4. سەوزە و میوە
دەكرێت زیاتر پشت بە زەڵاتە ببەسترێت، لە میوەكان دروستكرابێت یان سەوزە، لەنێو سیستمی خۆراكدا.
5. سەرچاوە جیاوازەكانی پرۆتین
خواردنی بڕی بەرچاوی پرۆتین، لەوانەش هێلكە و پاقلەمەنیەكان و فاسۆلیا، پاڵپشتیی ماسولكەكان و چالاكیی جەستەیی و هەستكردن بە تێربوون دەكات.
6. شەربەتی سروشتی
رێنوێنی دەكرێت بە زیادكردنی هەندێك شەربەتی تازەی دروستكراو لە ماڵ بۆ ناو سیستمی خۆراك، بۆ خواردنی بەر لە ژەمەكان وەك شەربەتی سێو و پرتەقاڵ.
7. تۆ و دانەوێلەكان
باشترە دانەوێڵە و تۆوەكان بخورێت وەك سەرجەم جۆرەكانی دانەوێڵە و تۆوی گوڵەبەڕۆژە و كولەكەی زەرد لە ژەمەكانی نیوەڕۆ و ئێوارەدا.
8. بژاردەكانی دەرەوەی ماڵ
ئەگەر كەسێك زیاتر خواردنی دەرەوە دەخوات، دەتوانێت خۆراكە كوڵاوەكان هەڵببژێرێت لەجیاتی خواردە سوورەكراوەكان، دەشكرێت بەرهەمە تەندروستەكان بخوات وەك پەنیر یان سۆیا.
9. حەوتی ئێوارە
شارەزایان رێنوێنی دەكەن بە وەستان لە خواردن پاش كاتژمێر حەوتی ئێوارەی هەموو رۆژێك، ئەگەریش كەسەكە هەستی بە برسێتی كرد دەتوانێت چای سەوز یان بڕێك چەرەس یان تۆوە جیاوازەكان بخوات.
10. راهێنانی وەرزشی
بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی خێرا. دەكرێت جۆرێك لە راهێنانە وەرزشییەكان بخرێتە سیستمی خۆراكەوە، ئەگەر تەنانەت بە رێگا رۆیشتنیش بێت بۆ تەنها 20 خولەك لە رۆژێكدا.