ڕوسیا ڤاكسینی لووت لەدژی كۆرۆنا دروستدەكات

ڕوسیا سەرگەرمی دروستكردنی ڤاكسینێكی دژەكۆرۆنایە كە لەڕێگەی لووتەوە وەردەگیرێت و دەڵێت، “لە داهاتوودا تاقیدەكرێتەوە”.

ئەلیكساندەر گینسبۆرگ، سەرۆكی ناوەندی گامالیای ڕوسی ڕایگەیاند، ئەو ڤاكسینەی لەڕێگەی لووتەوە وەردەگیرێت بۆ بەگژداچوونەوەی كۆرۆنا، دوای 6 – 8 مانگی تر تاقیدەكرێتەوە.

سەرۆكی ناوەندی گامالیای ڕوسی جەختدەكاتەوە كە وەرگرتنی ڤاكسینی “سپوتنیك – 7” و دواتر خۆڤاكسینكردن بە ڤاكسینی لووت، ناتوانن %100 ڕێگری بكەن لە تووشبوون بە كۆرۆنا لەگەڵ ئەو بەرەوپێشچوونە سەختەی پەتای كۆرۆنا، بەڵكو ڕۆڵیی كاریگەریان دەبێت لەوەی كەسەكە تووشی كۆڤید – 19 نەبێت.

پێشتر ڕوسیا ڕایگەیاندبوو، ڤاكسینی سپوتنیك كە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەكانی گامالیاوە پەرەیپێدراوە، بەڕێژەی 95% كاریگەرە لەدژی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا و جۆرە گۆڕاوەكەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەنگە نەخۆشیی زەهایمەر لە رێگەی چاندنی ئەندامەکانی جەستەوە بگوازرێتەوە

توێژینەوەیەکی کەنەدی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ جیناتەکان هەڵدەگرن، دەکرێت نەخۆشیی زەهایمەر لە رێگەی چاندنی ئەندامەکانەوە بگوازرێتەوە…
Total
0
Share