بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی داخراو لەبارەی دۆخی عێراق ئەنجامبدات و چەند پرسێکی تایبەت تاووتوێ بکات.
پێگەی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی بودجە و گەندەڵی و بێکاری و چاکسازی ئابوری و دارایی و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم و دۆخی ئەمنی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق راپۆرتێک لەبارەی دۆخی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنە سیاسییەکان پێشکەش بکات.
گفتوگۆکردن لەبارەی چارەنووسی هاوڵاتیانی بێسەروشوێنی کوەیت لە عێراق و کەلوپەلە دزراوەکانیان بەشێكی دیکە لە کۆبوونەوەکە پێکدەهێنێت.