عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی سوید لە بەغداد دەكات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، بانگهێشتی باڵیۆزی سوید لە عێراق كراوە بۆ پێدانی ناڕەزایی توندی عێراق بەرامبەر بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز.

لەو بارەیەوە ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمشەو بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی سویدی لە عێراق كردووە و لە ناڕەزایەتیی توندی عێراق بەرامبەر بە رێگەدان بە توندڕەوەكان بۆ سووتاندنی كۆپییەكی قورئانی پیرۆز لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتە ئاگاداریكردووە .

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتەكەی داوا لە حكومەتی سوید كردووە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ وەستاندنی دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەو شێوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ئاماری هەرێم: لە 1ی 10وە یەکەم قۆناغی کاری مەیدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەستپێدەکات

دەستەی ئاماری هەرێم بڵاویکردەوە، بە مەبەستی دەستپێکردنی یەکەم قۆناغی كارى مه‌يدانى له‌ سەرژمێریی گشتيی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان،…
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی: لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـێران باسی پەیوەندی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەکەین

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەکەیەوە بۆ تارانی پایتەختی ئـ.ـێران ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئـ.ـێراندا کۆدەبێتەوە…
Total
0
Share