گۆتیرێش: بێبەشكردنی غەززە لە خۆراك قبوڵنەكراوە

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، بێبەشكردنی كەرتی غەززە لە خۆراك و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان قبوڵنەكراوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داواشیكرد هاوكاریی مرۆیی بۆ ناوچەكە رەوانەبكرێت.

وتیشی، “بۆردومانی ئاسمانیی ئیسرائیل سەدان قوربانی و هەزاران برینداری خستووەتەوە و، پێویستە پارێزگاری لە هاوڵاتییانی مەدەنی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان بكرێت”. ئەوەشی وت، “فەلەستینییەكان پێویستە هیوایان هەبێت بۆ گەیشتنە خواستەكانیان”.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانی خۆیشی نیشاندا لەبارەی راگەیاندنی ئیسرائیل بە گەمارۆدانی تەواوەتی سەر غەززە و رێگری لە خۆراك و وزە و باسی لەوەكرد كە درێژە بە هەوڵەكانیان دەدەن بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییە مرۆییەكانی فەلەستینییە گەمارۆدراوەكان لە كەرتی غەززە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: سێ فڕۆکەی جـ.ـەنگیمان، بەهەڵە لەلایەن کوەیتەوە خراونەتە خوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، سێ فڕۆکەی جەنگییان بە هەڵە لەلایەن کوەیتەوە خراوەتە خوارەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا…
زیاتر ببینە

ناتانیاهۆ: ئەگەر ئێران هەوڵی بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، دووبارە لەناوی دەبەین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان خاپوورکردووە و جەختدەکاتەوە، ئەگەر تاران دووبارە بونیاتی بنێتەوە، ئەوا جارێکی…
Total
0
Share