ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی لە سوریا چۆڵدەکات

هێزەکانی ئەمریکا پاش نزیکەی 12 ساڵ، بنکەی سەربازیی تەنەف لە سوریا چۆڵدەکەن.

دوو سەرچاوەی سەربازیی سوریا بە ئاژانسی فرانس پرێس-یان راگەیاندوە، ماوەی 15 رۆژە ئەمریکییەکان لە بنکەی تەنەف ئامادەکاری دەکەن بۆ گواستنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکانیان لەو بنکەیە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، هێزەی ئەمریکا بەرەو سنووری ئوردن کشاونەتەوە و لە بنکەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە جێگیردەکرێن.

بنکەی سەربازیی تەنەف لە ساڵی 2014 لەسەر سنووری سوریا و ئوردن بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی د،ا،عـ.ـ ـش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دروستکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: زۆر نائومێد بووم لەو کوردانەی کە چەکەکانی ئێمەیان بۆ خۆیان هەڵگرت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نائومێدبوونی خۆی لەو کوردانە ڕاگەیاند، کە چەکەکانی ئەمریکایان بۆ خۆیان هەڵگرتووە. دۆناڵد ترەمپ بە…
Total
0
Share