لەدایکبووانی کام ساڵ دەتوانن هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگ بدەن؟

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ساڵی لەدایکبوونی ئەو کەسانەی ئاشکراکرد کە دەتوانن هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگ بدەن.

جومانە غولای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2006ن دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕلەمانی کوردستان بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەستەی کۆمسیاران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کردنەوەی قۆناغی نوێکردنەوە و تۆمارکردنی داتای دەنگدەرانی لەدایکبووی ساڵی 2006 بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، کە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستپێدەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: بۆ جەژن هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەسەر رێگای شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، “لە هەر چوار رۆژی جەژن هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
Total
0
Share