لە سلێمانی شۆفێرانی تەكسی هاتوچۆیان ڕاگرت

لە سلێمانی دژی گرانی نرخی بەنزین شۆفێرانی تاكسی گردبوونەوە و شەقامی سلێمانی- تاسڵوجەیان داخستووە.

ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێكە شۆفێرانی تاكسی لەنێو شاری سلێمانی لەبەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگا، لەدژی گرانبوونی زیاتری نرخی بەنزین گردبوونەتەوە و شەقامی سەرەكی هاتن و چوونی سلێمانی- تاسڵوجەیان داخستووە.

بە وتەی پەیامنێری ئێستا لەنێو گردبوونەوەكەدا جگە لە شۆفێرانی تەكسی هاوڵاتییانیش بەشدارن و دەڵێن “گرانی نرخی بەنزین كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بژێوی ژیانیان هەیە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانە ئەهلییەكان هەزار و 25 دینارە، هاوكات بەنزینە 690 دینارییەكەی عێراقیش لە چەند بەنزینخانەیەك ڕۆژانە دابەشدەكرێت، بەڵام وەكو شۆفێران دەڵێن بەهۆی قەرەبالغی زۆرەوە ماوەیەكی زۆریان پێدەچێت تا بەنزینیان پێدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی بەهۆی کەشوهەواوە تاقیکردنەوەکانی شەممە و یەکشەممەی دواخست

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کەشوهەوا و بەستنی ڕێگاوبانەکان بڕیاریانداوە تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی خوێندکارانی زانکۆ دوابخرێن…
Total
0
Share