ناوی 17 هەزار فەرمانبەر بڵاوکرایەوە کە زەوییان پێدراوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی 17 هەزار و 218 مامۆستا و فەرمانبەری سودمەند بڵاودەکاتەوە کە زەوییان پێدەدرێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوابەدواى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و دەرچونى ڕێنمایی وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، بەمەبەستى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، بە فەرمانى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا، فەرمانى وەزارىی ژمارە (13328) لە ڕێکەوتى (21/ 7/ 2024) دەرچوو کە تایبەت بوو بە پێکهێنانى لیژنەى تایبەت بۆ دروستکردنى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار و دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و پێدانى ڕێنمایی بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنیەتیى شیکردنەوەى ڕێنماییەکان.

باسیلەوەشکردووە، سەرئەنجام لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و دامودەزگاکانیدا، 17 هەزار و 218 فەرمانبەر و مامۆستا سودمەند بوون لە وەرگرتنى زەوى، ئەویش بەپێى سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت، ‘لە دواى وەرگرتنى رەزامەندیى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار سەبارەت بەو ناوانەى کە سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى، لەئێستادا سەرجەم ناوى سودمەندان بڵاودەکەینەوە بەمەبەستى زانینى سودمەندان لە سەرجەم دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان”.

هاوکات وەزارەتەکە ئاماژەی بە چەند تێبینییەکیش داوە کە ئەمانەن:
1- گەڕانەوەى ناوى سودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بەپێى کارتى زانیارى بووە، واتە کارتى زانیارى بووەتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
2- ئەمڕۆ ڕێکەوتى (16/ 2/ 2025) سەرجەم فۆڕمى سودمەندان لە دیوانى وەزارەتەوە ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار کرا بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست لەلایەن پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

بۆ بینینى ناوى سودمەندان بەپێى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، کلیکى ئەم بەستەرانەى خوارەوە بکەن:
– هەولێر
https://docs.google.com/…/1glVLX9…/edit…
– سلێمانى
https://docs.google.com/…/1Dnfl5…/edit…
– دهۆک
https://docs.google.com/…/1VW4Ccuuhl9eNE4KXzPWd…/edit…
– هەڵەبجە
https://docs.google.com/…/1hhuCsxPpC_aSJ…/edit…
– گەرمیان
https://docs.google.com/…/1_qu6W23OO3oRJ5j_6…/edit…
– سۆران
https://docs.google.com/…/1B8A3ulhaBEVRQ5tvPvmy…/edit…
– ڕاپەڕین
https://docs.google.com/…/137mkkpYRLtinp8zO5vhH…/edit…
– زاخۆ
https://docs.google.com/…/1FRYXAsgf6ax0J8bYo609…/edit…

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share