ئێران پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

كۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێگەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیەوە ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات و دەڵێت، “هیوادارین بینەری سەركەوتنی هەرچی زیاتری یەكێتی بین بۆ پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان”.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، خوازیارم گەرمترین پیرۆزباییەكانی خۆم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك سەرۆكی حزبی رەسەن و دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ئاراستە بكەم.

هەر لە پەیامەكەی وەزیری دەرەوەی ئێراندا هاتووە، لەم دەرفەتە سوود وەردەگرم و ئامادەیی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان رادەگەیەنم.

وەزیری دەرەوەی ئێران هیواشی خواستووە لەژێر سایەی فەزڵی خودا و بە هاوكاریی كۆدەنگی ناوخۆی حزب كە لە كۆنگرەی پێنجەمدا دەركەوت‌ و بە پشتبەستن بە هێڵی بیركردنەوەی مەرحوومی جەلال تاڵەبانی لە پتەوكردنی یەكپارچەیی نیشتمانیی عێراق، بینەری یەكێتی ناوخۆیی‌ و سەركەوتنی هەرچی زیاتری یەكێتيی نیشتمانی بین بۆ پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان.

لە كۆتایی پەیامەكەشیدا هاتووە، لە خوای گەورە تەندروستی، سەلامەتی و سەركەوتنی رۆژ لە دوای رۆژتان بۆ دەخوازم.

بابەتی پێشتر

برایتۆن و لیڤەرپوڵ یەکسان بوون

بابەتی دواتر

دانا عەبدولكەریم: دوو تونێلی دیكە لە دەربەندیخان دروستدەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

رۆژی دووشەممە 1ی نیسان لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە. بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم، رۆژی…
Total
0
Share