داوادەكرێت سبەی هاوڵاتییان چاودێریی بینینی مانگ بكەن

وەقفی سونی لە عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەكات، سبەی چاودێریی مانگ بكەن و هەركەسێك بینی لیژنەی بینینی مانگ ئاگادار بكاتەوە، لە هەرێمیش بڕیارە چاودێریی مانگ بكرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەقفی سونیی عێراق ڕایگەیاندووە، “لیژنەی باڵای بینینی مانگ، لە دیوانی وەقفی سونی، داوا لە هاوڵاتییان دەكات كە سبەی یەكشەممە 10ی نیسان، چاودێریی مانگ بكەن”.

وەقفی سونی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هەركەسێك مانگی بینی لیژنەی بینینی مانگ ئاگادار بكاتەوە”.

لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمشەو، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئێوارەی سبەی یەکشەممە 11ی نیسان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانمان لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چاودێریی بینینی مانگ دەکەن”.

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستییەکان، بریار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدرێت”.

بابەتی پێشتر

دهۆك.. دوو هاوسەر بەهۆی هەورەبروسكەوە گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ڕوداوەكانی تەقەكردن لە ئەمریكا بەردەوامن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share