29 كەس لە شارێكی كوردستان دەستگیركران

29 تۆمەتبار لە شاری كەركوك دەستگیركران و پلەدارێكی ئەمنی هۆكارەكەی بۆ ئێستا ئاشكرادەكات.

موقەدەم عامری نوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك بە ئێستای راگەیاند، هەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و داواكراوان لە لایەن دادگاوە لە ناو شاری كەركوك بەرپاكردووە.

ئاشكرایكرد، هێزەكانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان لە چەندین گەڕەكی شاری كەركوك خاڵی پشكنینیان داناوە و ماڵ و شوێنی ژمارەیەك تۆمەتبار گەڕاون، لە ئەنجامدا 29 كەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركراون.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك روونیكردەوە، سێ لە دەستگیركراوەكان بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیركراون و دەستگیراوە بەسەر 12 ماتۆڕسكیل و 19 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەهای دۆلارەوە داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان دەکات کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار…
Total
0
Share