دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پارچەی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند كه‌ له ‌ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ هوانه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ پارچه‌ی‌ ئۆتۆمبێلیان دزیوه‌ و له ‌ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ سه‌یدسادق فرۆشتویانه‌ته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گومانیان له ‌دوو تۆمه‌تبار كرد کە چه‌ندین پارچه‌ی‌ ئۆتۆمبێلیان پێیه ‌و هه‌وڵی‌ ساغكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ده‌ن،  هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و چاودێرییان خسته‌ سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد”.

باسیلەوەشکرد، “له‌ كاتی‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك‌و چه‌ندین پارچه‌ی‌ ئۆتۆمبێلدا”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمه‌تباران بە ناوەکانی (هـ، خ) و (ئـ، ع) دانیان به ‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ كه‌ له ‌ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ هوانه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ پارچه‌ی‌ ئۆتۆمبێلیان دزیوه‌ و له ‌ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ سه‌یدسادق فرۆشتویانه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌ یاسای‌ سزادان راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌”.

 

بابەتی پێشتر

دوایین ئاماری قوربانیانی تۆفانی ئەقسا

بابەتی دواتر

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share