پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی پلەكانی گەرما لە هەرێم بەرزدەبنەوە و ئاسمانیش لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور، هەندێ ناوچەش نیمچە هەور دەبێت.

سەبارەت بە پلەكانی گەرماش دەڵێت، بەنزیكەیی (1 تا 3) پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ دووشەممەش بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور، هەندێ ناوچەش نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

رۆژی سێشەممەش کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان، باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى پاڕێزگاى هەولێر زیاتر دەبێت و، پێشبینى نمەباران لە سەنتەرى پاڕێزگاکان دەكرێت كە لە هەندێ کاتدا بەشێوەى نمە باران دەبێت، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم دەیڵێت.

ئەوەشی روونكردەوە، لەو رۆژەدا پلەکانى گەرما بە نزیکەى (3-5) پلەى سیلیزى نزم دەبنەوە و کاریگەریى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە شەو کۆتایى دێت.

بابەتی پێشتر

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پارچەی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

بابەتی دواتر

غالب محەمەد: شاسوار بڕگەی پاشەکەوتی مووچەی بە پارتی فرۆشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی كۆگایەكی زەیتی زەیتوونی ساختەو رەنگكراودا دەگرێت كە مۆڵەتی كاركردنی نییە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر…
Total
0
Share