هەولێر.. ژنانی گەڕەکی شەهیدان تیمی بەستنی پێوەری زیرەکیان دەرکرد

لە هەولێر، تیمی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بەمەبەستی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا چوونە گەڕەکی شەهیدان، بەڵام دانیشتووانی گەڕەكەكە ڕێگەیان نەدا كارەكانیان بكەن و لەلایەن ژنانی گەڕەکەکەوە دەرکران.

یەکێک لەو ژنانەی ڕێگری لە تیمی بەستنی پێوەری زیرەکی كارەبا کرد، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمە قوتابخانە و قیرتاوکردنی گەڕەکەکەمان و خزمەتگوزاریمان دەوێت، ئەمانەی هاتوون پێشتر جارێک هاتن و دەرمانکردن، ئێستا هاتوونەتەوە”.

ئەو ژنە دانیشتووەی گەڕەكی شەهیدانی هەولێر نیگەران بوو لەوەی، “حزبەکان لەبەر ململانێی حزبایەتیی خۆیان هیچ خزمەتگوزارییەک بۆ ئێمە ناکەن، ماوەی حەوت ساڵە پارەی قیریان لێوەرگرتووین بەبێ ئەوەی گەڕەكەكەمان قیرتاو کرابێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە مانگی ڕابردوودا یەکەم هۆکاری مردن بوون

تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە، کە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان و هۆکارەکانیان ئاشکرادەکات، بەپێی ئامارەکە زۆرترین گیانلەدەستدان لە مانگی تەمووزدا بەهۆی…
Total
0
Share