دوایین ئاماری قوربانیانی تۆفانی ئەقسا

24 کاتژمێر بەسەر دەستپێکردنی تۆفانی ئەقسا تێپەڕیوە و تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی 300 کەسی تێپەڕاندووە.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، “ژمارەی ئەو کەسانەی لە بۆردومانەکانی حەماسدا کوژراون گەیشتووەتە 300 کەس و ژمارەی بریندارەکان هەزار و 590 کەسی تێپەڕاندووە.

ئاشکراشیانکرد، دەیان کەس لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە بەدیل گیراون و گواستراونەتەوە بۆ کەرتی غەززە، کە سەرباز و ئەفسەری پلە باڵاشیان لەناودایە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، 256 هاوڵاتیی فەلەستینی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون و 788 کەسیش برینداربوون کە لەناویاندا ژمارەیەکی زۆر منداڵ هەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیاسەتی نوێی خۆی لەگەڵ جیهان ئاشكرادەكات
ئێران: چارەنووسی گەلەكەمان وابەستەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناكەین

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، “كۆماری ئیسلامیی ئێران، چارەنووسی گەل و وڵاتەكەی وابەستەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ناكات، بەڵكو بەرژەوەندییە هاوبەشەكان…
Total
0
Share