یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت،”هەوڵەكانمان زۆر زۆر چڕكردووەتەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق كە كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و لەگەڵ گەیشتنی پارەكەی بەغداد دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین و وتیشی، هیچ مووچەیەكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نافەوتێت”.
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە بەردەوامە و هەوڵەكانمان زۆر زۆر چڕكردووەتەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق كە كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و ئەوەی لای ئێمە گرنگە مامەڵەكردنی حكومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور بێت.
راشیگەیاند، مووچەی مانگی 7 دراوە و لەگەڵ گەیشتنی پارەكەی بەغداد دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەكرێت و مووچەی مانگی 9ی ئەمساڵ و مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ دەدرێت و هیچ مووچەیەكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نافەوتێت.