توێژەران ڕێگایەكیان دۆزییەوە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری ژینگەیی گەشتی ئاسمانی لەكاتێكدا فڕۆكەی كارەبایی و جۆرەكانی دیكەی وزەی جێگرەوە لەڕووی كردەییەوە بونیان نییە.
زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆڕد سەركەوتوبوون لە گۆڕینی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بۆ وزەی فڕۆكە، ئەمەش ئەو ئەگەرە زیاددەكات كە وادەكات فڕۆكە بە وزەی كلاسیكی كاربكات، بەڵام بەبێ دەردراوی زیانبەخش.
ئەم تەكنیكە بە پێچەوانەی پڕۆسەی سوتانی وزەوە بەشێوەیەكی كاریگەر كاردەكات لەڕێی پشتبەستن بە ڕێگای سوتانی ئەندامی.
تیمەكە كاریان لەسەر گەرمكردنی تێكەڵەی ترشی ستریك و هایدرۆجین و ئاسن و مەنگەنیز و پۆتاسیۆم كردووە بۆ گۆڕینی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بۆ وزەی شل بۆ كارپێكردنی فڕۆكە.
ئەم جۆرە تێچووی نیە و دژواریش نییە و ماددەی باو بەكاردەهێنێت “كەم تێچووترە لە هۆكارە بەكارهێنراوەكان بۆ گۆڕینی هایدرۆجین و ئاو بۆ وزە وەك ئەوەی سایتی ئەنگاجێت بڵاویكردەوە.
چەند بەربەستێك لەبەردەمدایە بۆ جێبەجێكردنی لە فڕۆكەدا، چونكە ئەم ڕێگایە چەند گرامێكی كەمی لەو وزەیە بەرهەمهێناوە، لەكاتێكدا ڕوونە كە پێویست بە بڕێكی زۆرتر دەكات بۆ گەشتێكی تەواوەتی.
لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەكان باس لەوە دەكەن كە كارگە پیشەسازییەكان پێشنیارەكە دەخە ژێر چاودێری خۆیانەوە و، هیچ ئاستەنگێكی زانستی گەورە لە بەردەمیدا نابینن.
ئەم گۆڕانە ڕێگە بە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی دەدات پارێزگاری لە فڕۆكەكانیان بكەن و بۆ یەكەم كاربۆن بیگۆڕن تا ئەوكاتەی بەتەواوی ئامادەدەبن بۆ گەیشتنە قۆناغی دۆستی ژینگە.