قوباد تاڵەبانی وادەی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات

جێگری سەرۆکی حکومەت وتی: بەرپرسم لەم قسەیە

سەرۆكی لیژنەی وزەی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم وادەی ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتەكەی هەرێمی بە بەغداد ئاشكراكردووە.

شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد ئەمڕۆ دووشەممە 28ی کانونی یەکەم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد بەمەبەستی خستەڕووی وردەكاری سەردانەكەیان بۆ بەغداد و ئەنجامەكانی بۆ لیژنە پەیوەندیدارەکان و سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکانی پەرلەمان وتی، لە كۆبوونەوەكەدا جەختمان لەسەر ڕادەستکردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوت کردەوە، “جێگری سەرۆکی حکومەت شەش جار وتی: بودجە پەسەندکرا ڕاستەوخۆ 250 ھەزار بەرمیل نەوتەکە ڕادەستدەکەین و وتی: بەرپرسم لەم قسەیە”.

عەلی حەمەساڵح لە پەیجی خۆی نوسیویشیەتی، داوامانکرد بە نوسراوێکی فەرمی ئامادەیی ھەرێم بۆ ڕادەستکردنی 250 ھەزار بەرمیلەكە نەک داھاتی نەوت، بدرێتە پەرلەمانتارە کوردەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە 9ی کانونی یەکەم شاندێکی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی بەغدادیان کرد، دوای دانیشتن و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەت، لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانی عێراق شاندی حكومەت ڕایگەیاند کە لەگەڵ بەغداد لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتوودا ڕێککەوتوون.

ڕۆژی 22ی کانونی یەکەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، قوباد تاڵەبانی وتی، توانیمان لەگەڵ حكومەتی ناوەند بگەینە ڕێككەوتن دەربارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کە ڕێژەی بودجەی هەرێم دیاریكراوە دوای دەركردنی خەرجییەكان و بودجەی حاكیمە و سیادی كە “كەمترە لەوەی پێشبینیمان دەكرد و بە مافی خۆمانی دەزانین و بڕەكەشی 12.67%ە كە پێشتریش لە پرۆژەكانی ڕابردوودا هەبووە”.

قوباد تاڵەبانی، دوپاتیشیكردەوە كە گفتوگۆكانیان لە بەغداد بەردەوام دەبێت ئەوەشی وت، پرسی هەرێم تەنها موچە و بودجە نییە، بەڵكو چەندین دۆسیەی دیكە هەیە دەبێت گفتوگۆیان لەسەر بكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دەست بەسەر 42 تۆن ئارددا گیرا كە ویستراوە بەناوی مۆزەوە بنێردرێتە ‏دەرەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی دەستیبەسەر 42 تۆن ئارددا گرتووە، کە بەناوی باری مۆزەوە ‏ویستراوە بنێردرێتە دەرەوە.‏ لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە حكومەتی داهاتوو پشتیوانی پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا بكات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی سەربازیی ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتیی كۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر، فەرماندەی نوێی هێزەكانی…
Total
0
Share