وێنەکانی شاژنی بەریتانیا دەخرێنە سەر بەردەکانی ستۆنهێنج

بە بۆنەی یوبیلی پلاتینیی شاژنە ئیلیزابێس-ی دووەمەوە، چەند وێنەیەکی لە چەند سەردەمێکی جیاوازدا خرانە سەر بەردەکانی ستۆنهێنج، کە بەناوبانگترین شوێنەواری ئینگلتەرایە و 2500 ساڵ بەر لە زایین لەلایەن بەریتانییە دێرینەکانەوە دروستکراوە.

ئەم کارە بە بۆنەی تێپەڕینی 70 ساڵ بەسەر هاتنەسەر تەختی شاژنەکەوە بووە.

ڕێکخراوی کەلەپووری ئینگلیزی لە پێگەی خۆیەوە ڕایگەیاندووە، “لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی پلاتینیدا، دوو سیمبولی بەریتانیامان پێکەوە کۆکردووەتەوە” و ئیلیزابێس و ستۆنهێنجیان تێکەڵاوکردووە.

بابەتی پێشتر

خواست لەسەر كارەبا لە هەر چوار وەرزەكەی ساڵدا بڵاودەكرێـتەوە

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سلێمانی سێ كەس گیانیانلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share