پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە بەرزتردەبێت بە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆك : 30 پلەی سیلیزی

كەركوك : 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

سوریا.. پرسەی سەرتاسەری راگەیەندرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی جەژنی جەما لە ئێزدییەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share