تەمومژ و بەفر و باران و سەرما دۆخی كەشوهەوای ئەمشەوی هەرێم دەبن

کەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ئەمشەو كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بەگوێرەی ناوچەكان جیاواز دەبێت و بەفر و باران و تەمومژ دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن.”

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، دۆخی كەشوهەوای ئەمشەو پێنجشەممە لەسەر هەینی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتییەكە، ئەمشەو ئاسمانى ناوەڕاستى هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت  و ئاسمانى ڕۆژهەڵات و ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى بەفر و کەمێک باران دا.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ئەمشەو پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن بە بەراورد لە گەڵ ڕۆژی ئەمڕۆدا.”

ئاشكراشیكردووە كە لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان تەمومژ دروست دەبێت، بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی دەوروبەرى.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی لەسەر سزای دەستگیرکراوەکانی بادینان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

حەلبوسی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی بودجەوە كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
29
Share