قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی جەژنی جەما لە ئێزدییەكان دەكات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزدیییەكانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئێزدییەكان كرد و دەشڵێت، “هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە هەوینی ئاشتی و ئاوەدانی و چەسپاندنی گیانی لێبوردەیی و پێكەوە ژیان لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكاندا”.

هەر لە پەیامەكەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزدیییەكانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی ئێزدی لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی ئاشتی و ئاوەدانی و چەسپاندنی گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و رێزگرتن لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكاندا.

دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی:

گەرمترین پیرۆزباهیا ل خوشك و برایێن ئێزدی ل هەرێمێ و عیراقێ و تەڤایا جیهانێ دكەم . هیڤیدارم ئەڤ جەژنە بتە هێڤێنێ ئاشتی وئاڤەدانیێ و چەسپاندنا گیانێ لێبۆرینێ و پێكڤە ژیانێ و رێز لێك گرتنێ دناڤبەرا هەموو پێكهاتاندا.

قوباد تالەبانی

جێگرێ سەرۆكێ ئەنجومەنێ وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایەكی زانكۆ: ئەم وێنەيە بیابانی سەماوە نییە پڕۆژەیەكە دەبێتە گۆڕستانێكی گەورە بۆ سەگە بێلانەكانی هەولێر

پڕۆژە وەك شەرمەزاری د. جوتیار ژاژڵەیی مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی بواری ئاژەڵدۆستی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی،” ئەمەی…
Total
0
Share