هاوردەكردنی ئەم ئۆتۆمبێلانە بۆ هەرێمی كوردسـتان رادەگيـرێـت

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە مانگی داهاتووەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2021 رادەگیرێت و دەبێت ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی 2022 – 2023 و 2024 هاوردەبكرێن.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بەتۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ساڵانە بەپێی رێنماییەكان هاوردەكردنی مۆدیلێكی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان لە مانگی ئەیلولەوە رادەگیرێت، بەڵام ئەو وادەیە درێژدەكرێتەوە تا وەكو مانگی 11ی ئەمساڵ و لە مانگی داهاتووەوە ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2021 هاوردەی هەرێمی كوردستان ناكرێت.

راشیگەیاند، دەبێت ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی 2022- 2023 و 2024 هاوردەبكرێن، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی كە مۆدیلیان 2021ە و هاوردەكراون و لە كۆمپانیاكان نەفرۆشراون هیچ گرفتێكیان نییە و تابلۆیان پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: بۆ بڕینی بەهانەی عێراق داوامانكردووە خۆیان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدەن

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share