عەلی حەمەساڵح: ئەم هەوڵەش لەباردەبەن

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە پۆستێكیدا بەناونیشانی “ئەم هەوڵەش لەباردەبەن نووسیویەتی “بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی خەڵكی بۆ موزایەدەی سیاسی نەدزرێت، مامۆستایانی ناڕازی زۆر باشیان هێنابوو، دەبوو بەبێ دەنگی و بە زانستی كاری لەسەربكەن”.

سەبارەت بە سەركەوتنی ئەم هەوڵەش بۆ پێدانی مووچە راستەوخۆ لە بەغدادەوە عەلی حەمەساڵح دوو رێگە چارەی دیاریكردووە كە بریتین لە:-
یەكەم: دەبێت لە یاسای بودجەدا بەڕوونی ئاماژەی پێبدرێت.

دووەم: حكومەتی هەرێم كۆی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان لە ئەستۆبگرێت، بۆنموونە، “ئەوەی ئێستا دەیكەن مووچە لە دوو بانكی ئەهلی ( جیهان و rt) بدرێت، تەنها بانك و تەمویل بگۆڕدرێن، ئەگەرنا وەك ئەوەی گەڕانەوەی 10% ی پاشەكەوت دەبێت كە پێشتر دەمانەوت “بەبێ تەمویل نابێت”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێم كۆبووەوە

بابەتی دواتر

سێ گەورە زانای کیمیا خەڵاتی نۆبڵیان پێدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share