سێ گەورە زانای کیمیا خەڵاتی نۆبڵیان پێدرا

پەیمانگای زانستی نۆبڵ خەڵاتی نۆبڵی کیمیای بۆ ساڵی 2023 بەخشییە سێ گەورە زانای بواری کیمیا کە توانیویانە پەرە بە خاڵە کوانتەمییەکان بدەن کە لە زۆر بواردا بەکاردەهێندرێت.

هەریەکە لە مۆنجی جی بۆندیی تونسی، لویس ئی بروسیی ئەمریکی لەگەڵ ئەلێکسی ئی ئێکیمۆڤی روسی خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان بۆ ساڵی 2023 بەدەستهێناوە بەهۆی پەرەپێدانی خاڵە کوانتەمییەکان.

نانۆگەردیل و خاڵە کوانتەمییەکان لە گڵۆپی LED و شاشەی تەلەڤزیۆنەکاندا بەکاردەهێنرێن و دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بۆ ڕێنماییکردنی پزیشکانی نەشتەرگەری لەکاتی لابردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

ئەم خەڵاتە تەمەنی زیاتر لە سەدەیەکە و لەلایەن ئەکادیمیای شاهانەی سویدی زانستییەوە دەبەخشرێت بە زانایان و بەهاکەی زیاترە لە 997 هەزار دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: بەیاننامەکانی ئەمریكا لەبارەی پشتیوانی بێسنووری بۆ حكومەتی عێراق تەنها بۆ راگەیاندن و پرۆتۆکۆڵە

پێگەی عەرەبییە جەدید لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەیاننامەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیی و پشتیوانی بێسنووری حکومەتی عێراق تەنها بۆ راگەیاندن…
زیاتر ببینە

وتەبێژی ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستووری ئێران: محەمەد موخبەر ئەرکی سەرۆکایەتی وەردەگرێت

وتەبێژی ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستووری ئێران رایگەیاند، محەمەد موخبەر، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ئەرکی سەرۆکایەتی وەردەگرێت. وتەبێژەکە ئاماژەی…
Total
0
Share