دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ، مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لە نەجەف بەڕێوەدەچێت”.
سەبارەت بە ساڵیادی کۆچی دوایی شکۆی نیشتمان، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات، “ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی تشرینی یەکەم، مەڕاسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لە نەجەف بەڕێوەدەچێت بەهاوبەشی دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم”.
مەراسیمەکە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، تێیدا چەند پانێڵێک سازدەکرێت و چەند توێژینەوەیەک لەبارەی سەرۆک مام جەلال لەخۆدەگرێت، هاوکات مەراسیمی ساڵیادی شکۆی نیشتمان رۆژی 3ی تشرینی یەکەم لە سلێمانی و بەغداد دەستیپێکرد و بڕیارە لە نەجەف کۆتایی پێبێت.