لە سعودیە خواست لەسەر ماکیاژی پرسە زیادیکردووە

شارەزایەکی بواری جوانکاری لە سعودیە رایدەگەیەنێت، ژنانی سعودیە پێشوازییەکی باشیان لە ماکیاژی پرسە کردووە کە تایبەتە بە بۆنە خەماوییەکان.

سەحەر عەلی شارەزایەکی بواری جوانکارییە و بە رۆژنامەی عوکازی وتووە، ژمارەیەکی زۆر لە خانمان دەیانەوێت لە پرسە و بۆنە خەماوییەکان بە جوانی دەربکەون، هەر بۆیە دەیانەوێت بۆ ئەو جۆرە بۆنانە ماکیاژێکی تایبەت بکەن، کە کەموکورتیەکانی روخساریان دابپۆشێت بێ ئەوەی دیاربێت کە ماکیاژیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماکیاژەکە خۆی لە کرێمێك دەبینێتەوە کە کێشەکانی پێست دەشارێتەوە، لەگەڵ کەمێک ماسکارا و رێکخستنی برۆکان و خواستێکی زۆریان لەسەرە.

ئەو شارەزایە باسی لەوەشکردووە، رۆژێک ژنێک هاتووەتە لایان بۆ ئەوەی بۆ پرسەی براکەی خۆی بڕازێنێتەوە و ماکیاژی پرسە بکات، چونکە ماوەیەکی زۆر بووە خزمەکانی نەیانبینیوە و نەیویستووە بە ناڕێکی دەربکەوێت لەلایان.

زۆرینەی ئەو ژنە سعودیانەی بۆ پرسەکان ماکیاژی تایبەت دەکەن تەمەنیان لەنێوان 30-40 ساڵاندایە.

بابەتی پێشتر

نەهەنگەکان بە سیستەمێک لە پێکدادان لەگەڵ کەشتییەکان دەپارێزرێن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ نەجەف میوانداریی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share