‏”مەسرور بارزانی یەك سەنتی نەناردووە بۆ سلێمانی”‏
عەلی حەمەساڵح بە ژمارە ڕاستیی كەمیی داهات لە سلێمانی دەسەلمێنێت

“بەرپرسەكانی پارتی لە بەرپرسەكانی یەكێتی دەوڵەمەندترن”

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان لەبارەی داهاتی ناوخۆ و نەوت و دواكەوتنی مووچە، ڕاستیی كەمیی داهاتی لە سلێمانی سەلماند، بەوەی جموجوڵە بازرگانییەكان لە سنووری سلێمانی كەمترە بەراورد بە هەولێر و دهۆك.

عەلی حەمەساڵح لە ڕاستەوخۆیەكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك چەند ژمارەیەكی خستەڕوو لەبارەی داهاتی نەوت و ناوخۆ و هۆكارەكانی كەمیی داهات لە سلێمانی، ئاشكرایكرد، 72%ی جموجوڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە، لە سنووری هەولێر و دهۆكە، تەنها 28%ی لە سلێمانییە، بۆیە داهاتی خاڵە سنوورییەكان لە سنووری دەسەڵاتی پارتی زۆر زیاترە لە سنووری یەكێتی.

وتیشی، پارتی گومرگی لەگەڵ سێ دەوڵەتدا هەیە، توركیا، سوریا و ئێران، لەكاتێكدا سلێمانی تەنها لەگەڵ یەك دەوڵەت سنووری هەیە، كە ئێرانە، بۆیە جموجوڵی بازرگانی لە سنووری پارتی زۆر فراوانترە لە سنووری یەكێتی.

پەرلەمانتارەكە لەبارەی پارە و داهاتی باج و كۆمپانیاكانیشەوە ڕوونكردنەوەی دا، وتی، تەنها 24%ی كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی تۆماركراون، %76ــەكەی دیكە لە هەولێر و دهۆكن، ئەوانەی سلێمانی نزیكەی نیوەیان لە كاركردن وەستاون، بۆیە پارەی باج لە سلێمانی زۆر كەمترە و تەنها 18%یە، لەكاتێكدا داهاتی باج لە هەولێر و دهۆك %82وە.

عەلی حەمەساڵح بە لێكدانەوەی ئەو ژمارە و داتایانە، لەبارەی كۆی داهاتی ناوخۆ لە هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرایكرد، ئەو داهاتەی دەستی پارتی و سنوورەكانی هەولێر و دهۆك دەكەوێت 70%ی كۆی داهاتی هەرێمی كوردستانە، تەنها 30%ی داهاتەكە لە سنووری یەكێتیدایە، لەكاتێكدا بۆ تەواوكردنی مووچە لە سلێمانی، پێویستە لەداهاتی ناوخۆی سنوورەكە بدرێت و ئەوەش گرفتی دروستكردووە.

بۆیە پەرلەمانتارەكە ڕەخنە لە یەكێتی دەگرێت بەوەی بە دابەشكاریی 43% بۆ سنووری سلێمانی و 57% بۆ سنووری هەولێر و دهۆك ڕازیبووە، لەكاتێكدا داهات لە سلێمانی تەنها 30% و لە هەولێر و دهۆك 70%یە.

عەلی حەمەساڵح لەبارەی چارەسەریشەوە قسەیكرد، پێی وایە چارەسەر ئەوەیە داهاتەكانی نەوت و ناوخۆ ڕێكبخرێنەوە و بە سیستمێكی بانكی كۆبكرێتەوە و بە دادپەروەرانە دابەشبكرێت، بەڵام گومانی هەبوو لەوەی ئیرادەیەكی لەو شێوەیە بوونی هەبێت.

پەرلەمانتارەكەی كوردستان نەیشاردەوە كە لە هەولێریش گرفت هەیە، وتی، ئەم هاوینە لە هەولێر قەیرانێكی گەورەی ئاو بەڕێوەیە كە چاوەڕواننەكراوە، بە دەق وتی، “هەولێر ئەم هاوینە لە بێئاویدا دەخنكێت”.

بە مەترسییەوە باسی لەوە كرد كە قوڵایی بیر لە هەولێر گەیشتووەتە 700 مەتر و ئەم هاوینە زۆربەی وشكدەبێت، بۆیە هۆشداریی دا لە دۆخی ئاو لە هەولێر.

ئەمە جگە لەوەی ڕەخنەی لە دۆخی خزمەتگوزاریی گەڕەكە هەژارنشینەكانی هەولێر گرت و وتی، “سەیری زۆنی زێڕ مەكەن”.

بابەتی پێشتر

مۆساد: ئێران پلان بۆ تیرۆرکردنی کەسایەتییە ئیسرائیلی و ڕۆژئاواییەکان دادەنێت

بابەتی دواتر

نەخۆشییەکی کۆن دووبارە هەڕەشە لە منداڵان دەکات.. تەندروستیی جیهانی هۆشداریی توند دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەولێر: سەرجەم تیمەكان لە ئەركدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێرەوە ئاوییەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانيی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو و تەواوی شارەوانییەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان…
Total
0
Share