هەرێمی كوردستان مامۆستایانی وانەبێژ لە یەككاتدا و ڕێكخراوتر گردبوونەوە

مامۆستایانی وانەبێژ ئەمڕۆ جیاواز لە ڕۆژانی پێشوو، بەشێوەیەکی ڕێکخراوتر و لەیەککاتدا، لە بەشێکی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیان ئەنجامدا، داواكاریی دامەزراندنیان دووپاتكردەوە.

لە سلێمانی، مامۆستایانی وانەبێژ بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە، دواتر بەرەو بەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی ڕێپێوانیان ئەنجامدا، دواتر شەقامی سەرەکیی بەردەم پارێزگای سلێمانییان داخست.

یەکێک لەو مامۆستایانەی بەشداریی گردبوونەوەکەی کردبوو، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “تائێستا هیچ لایەنێکی بەرپرس وەڵامی نەداوینەتەوە و کەس نەهاتووە قسەمان لەگەڵدا بکات، بەڵام ئێمە وازناهێنین لە داواکارییەکانمان و بەردەوام دەبین”.

ئەو مامۆستایە وتیشی، “ئێمە یەک داواکاریمان هەیە، ئەویش یان گرێبەست، یان دامانبمەزرێنن، چونکە ئەرکمان لە مامۆستایانی دامەزراو زیاترە و مافمان نییە”.

هەر ئەمڕۆ لە هەریەکە لە ڕانیە، كەلار و سەیدسادق مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوەیان ئەنجامدا، بەگشتی داواكارییەكانیان وەك یەكە و پەیوەندیی بە دامەزراندنەوە هەیە.

گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان چەند ڕۆژێكە دەستیپێكردووە، بڕیاریانداوە تا وەڵامدانەوەی داواكارییەكانیان، بەردەوام بن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بڕانی کارەباوە ئێران لە پاڵەوانێتیی شەتڕەنجی ئاسیا بە دۆڕاوی هاتەدەرەوە

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح پرۆژەیاسای گێڕانەوەی سامانی دزراوی عێراقی ئاڕاستەی پەرلەمان كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share