ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەرۆکەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاریدا کیڤین مەکارسی سەرۆکەکەی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.

رۆژی سێشەممە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا کیڤین مەکارسی سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە پۆستەکەی دووربخەنەوە.

لە دەنگدانەکەدا 216 ئەندام داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکەکەیان کرد و 210 ئەندامیش لە دژی وەستانەوە.

راستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانەکە و راگەیاندنی ئەنجامەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، کە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنەکە بەتاڵە و دواتر پاتریک ماکهێنری وەک سەرۆکی کاتی دەستنیشانکرا.

مات گایتس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارتی کۆمارییەکان کە سەرپەرشتی هەڵمەتەکەی دژ بە مەکارسی دەکرد، رایگەیاند، ناوبراو ئەو رێکەوتنەی لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ واژۆیکردبوو پێشێلکردووە، هۆکاربووە بۆ پەککەوتنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە پرۆژەکاندا رەچاوی یاساکانی تەرخانکردنی دارایی نەکردووە.

ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن ئەندامەکانییەوە دووربخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
زیاتر ببینە

چیتر بەبێ ڕەزامەندیی بایدن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان ناتوانن لەنێو عێراق هێرشەكانیان ئەنجام بدەن

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، بۆ لەمەودوا هەر هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لە سێ وڵاتدا كە عێراقیشیان تێدایە، بەبێ ڕەزامەندیی…
Total
0
Share