کێشەیەکى تەکنیکى گەشتى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رادەگرێت

ئەو فڕۆکەیەى بڕیاربوو مارکۆ رۆبیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بگەیەنێتە ئەڵمانیا گەڕایەوە بۆ بینکەى هاوبەشى ئەندرۆز.

سایتى (فلایت رادار)ى تایبەت بە چاودێریى گەشتە ئاسمانییەکان گەڕانەوەى فڕۆکەکەى بەشێوەیەکى چاوەڕوان نەکراو نیشاندا، لەکاتێکدا لەڕێگادابوو بەرەو شارى میونخ، بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەى ئاسایشى میونخ کە ئەمڕۆ هەینى دەستپێدەکات.

وتەبێژ بەناوى وەزارەتى دەرەوە رایگەیاند، فڕۆکەکەى وەزیرى رووبەڕووى کێشەیەکى میکانیکى بووەتەوە لەمیانەى گەشتەکەیدا لە واشنتن-ەوە بۆ میونخ و بەهۆیەوە گەڕاوەتەوە.

روونیشیکردەوە، رۆبیۆ بە فڕۆکەیەکى دیکە گەشتەکەى بۆ ئەڵمانیا ئەنجامدەدات.

بەپێى ئەوەى لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە، کێشە تەکنیکییەکە دروستبوونى درز بووە لە جامى فڕۆکەکەدا، ئەمەش هۆکارى رەتکردنەوەى گەشتەکە و گەڕانەوەى بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share