ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مەبەستمانە پرسی مووچە لە ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد جیابكەینەوە و دەشڵێت، لە چ ماددەیەكی دەستووردا هاتووە 90 رۆژ جارێك مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچە وەربگرن؟
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، مەبەستمانە مووچەی مووچەخۆران لە ناكۆكیی سیاسی نێوان هەرێم و بەغداد جیابكەینەوە ئەوەی لای ئێمە گرنگە زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە.
راشیگەیاند، لە چ ماددەیەكی دەستووردا هاتووە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان 30 رۆژ جارێك مووچە وەربگرن و دەمانەوێت کێشەی مووچە بە یەكجارەكی چارەسەربكەین و ناكرێت بە قەرز و كۆمەك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
ئاشكراشیكرد، قەوارەی هەرێمی كوردستان بە دابەشكردنی راستەوخۆی مووچە لە بەغدادەوە بچووك نابێتەوە و ئەو مەترسییەی كە لەسەر هەرێمی كوردستانە كێشە ناوخۆییەكانە”.